fbpx
Shadow Shadow

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: گەلی عێراق دەیەوێت لە هەژمونی پیسی ئێران ڕزگاری بێت

21:54 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەلی عێراق وڵاتێکی ئازاد و گەشەسەندووی داوا دەکات و دەیەوێت لە “هەژمونی پیسی ئێران” ڕزگاری بێت.

.

مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، “ڕەشنوسی نوسراوەکە لەبارەى کشانەوەمان لە عێراق هیچ نرخێکی نییە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش هیچ نیازێکی کشانەوەى نییە.”

.

ڕاشیگەیاند، بژاردەی کوشتنی قاسم سولەیمانییان دایە “دەستی سەرۆک ترەمپ چونکە زانیاریمان هەبوو کە ئەو بڕیارە بڕیارێکی دروستە” و وتی، “زانیارییە هەواڵگرییەکان جێگەی باوەڕ بوون و قاسم سولەیمانی چاوی بە کەسێک دەکەوت تاوەکو پلانی کارێکی تیرۆرستی دابنێت.”

..

ئاماژەى بەوەشکرد، “ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ئێران دۆخەکە ئارام بکەینەوە و  شەڕمان لەگەڵ ئەو وڵاتە ناوێت، بۆیە هیوادارین دۆخەکە ئاڵۆز نەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەرشتێک ڕووبدات ئامادەین بۆ خراپترین بژاردە.”

.

وتیشی، “گەل و هاوپەیمانانمان دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە هەوڵی شەڕ نادەین بەڵام ئەگەر دەستیپێکرد ئەوە توانامان هەیە بۆی.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل