fbpx
Shadow Shadow

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: سەربازە ئەمریکییەکان لە تاوانى جەنگ تێوە بگلێن سزا دەدرێن

22:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، سیستمی دادوەری وڵاتەکەی تۆکمەیە و ئامادەشە بۆ، لێپێچینەوە لە ئەندامانی هێزە چەکدارەکان گەر بێتو هەر کاتێک تێوەگلێن لە  ئەنجامدانی تاوانی جەنگ.

,

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “ڕۆیتەرز” ئەمڕۆ، یەکشەممە 17ى تشرینى دووەمى 2019، مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لەوەکردووەتەوە، متمانەی تەواوی بە سیستمی دادی وڵاتەکەی هەیە و هێزە سەربازییەکانیان لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر تاوانێکی جەنگی، بەپێی پێویست لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

,

ئەم وتانەی ئەسپەر پاش ئەوە دێن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دوو ئەفسەری  سوپای  وڵاتەکەی دەرکرد، کە بە تۆمەتی تاوانی جەنگ لە ئەفغانستان و عیراق لەژێر لێکۆڵێنەوەدا بوون.

,

بڕیارەکەی ترەمپ ڕەخنەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و ڕەخنەگران پێیانوایە، ئەو هەنگاوەی ترەمپ کاریگەری  خراپی دەبێت لەسەر سەرەوەری دەسەڵاتی دادوەریدا لە وڵاتەکە، لە داهاتوشدا دەبێتە هۆکاری چاوپۆشین لەو تاوانانەی کە لە گۆڕەپانی جەنگەکاندا ئەنجامدەرێن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل