fbpx
Shadow Shadow

"كۆمه‌ڵێك سزاى ئابورى وێرانكه‌رن"

وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا: سزاکانى سەر تورکیا ئامادەن لەکاتى پێویستدا دەیسەپێنین

21:49 چوار شه‌ممه‌ 30 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وه‌زیرى گەنجینەى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك سزاى توند و نوێى جیاوازیان له ‌دژى توركیا ئاماده‌ كردووه.

‌,

ستیڤن منوچین، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا لەبارەى سزاکانى وڵاتەکەى بۆ سەر تورکیا ئاشکرایکرد: “ئیداره‌ى دۆناڵد تڕه‌مپ لیستێكى له‌ سزاكان ئاماده‌ كردووه،‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى پێویستدا به‌سه‌ر توركیادا بیانسەپێنێت، له ‌ئێستادا به‌هۆى ڕاگەیاندنى ئاگربه‌سته‌وه ئه‌مریكا ڕازییە له ‌دۆخى باكورى سوریا”.

‌,

وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: “لیستى سزاكانى سەر تورکیا هه‌موار كراونه‌تەوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى مایك پێنس پیشانى به‌رپرسانى توركیاى بدات له ‌دانوستانه‌كان له‌باره‌ى ئاگربه‌ست له ‌باكورى سوریا”‌.

‌,

ڕونیشى كردووه‌ته‌وه‌، ئەگه‌ر بێت و دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیادا سه‌ركه‌وتو نه‌بێت، ئه‌وا  سزاكان به‌سه‌ر توركیادا ده‌سه‌پێنن.

‌,

ئەو وەزیرەى ئەمریکا، وێناى سزاکانى سەر تورکیاى بەوە کرد کە “كۆمه‌ڵێك سزاى ئابورى وێرانكه‌رن”.

‌,

‌,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل