Shadow Shadow

"چیتر وانەکانی بیرکاری و زانست بە ئینگلیزی ناخوێندرێن"

وەزیرى پەروەردە: ڕێگا بە کردنەوەى خولى بەهێزکردنى وانەکانى خوێندن نادەین

21:50 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، چەند بڕیارێکیان لەبارەی کەرتی پەروەردەوە دەرکردووە، گرنگترینیان هەڵوەشاندنەوەی خوێندنە بە زمانی ئینگلیزی لە هەردوو وانەی بیریکاری و زانست لە قۆناغی بنەڕەتی، هەروەها قەدەغەکردنی خولەکانی بەهێزکردنی وانەکانی خوێندن.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019 ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەبارەی ڕاگەیاندنی چەند بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

,

لە بەشێکی کۆنگرەکەدا وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند: “یەکێک لە بڕیارە نوێیەکانیان ئەوەیە کە چیتر ڕێگە بە کردنەوەی خولی بەهێزکردنی وانەکانی خوێندن لە پەیمانگا ئەهلییەکاندا نادەن، چونکە ئەو پەیمانگانە مۆڵەتی پیشەییان هەیە و ناکرێت شوێنەکانیان بەکاربهێنن، بۆ وتنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن”.

,

ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانیان هەڵوەشاندنەوەی بە ئینگلیزی کردنی وانەکانی بیرکاری و زانستە گشتییەکان لە قۆناغی بنەڕەتیدا، کە لە ساڵی 2015–2016ەوە دەستیپێکردووە.

,

وەزیری پەروەردە باسی لەوەشكرد، بڕیاردراوە بۆ زیاتر گرنگیدان بە وانەی ئینگلیزی ڕاوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ پسپۆڕانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی هەرێم بکرێت لەڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە.

,

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانیان، پێکهێنانی لیژنەیەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری پەروەردە، بۆ پێداچوونەوە بە یاساکانی باخچەی ساوایان و قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان و هەروەها جێبەجێکردنی یاسای ژمارەی 14ی ساڵی 2012 و ڕێنمایی ژمارەی 1ی ساڵی 2016 وەک خۆی لەلایەن سەرجەم ئەو شوێنە ئەهلیانەوە.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی دیکەی تایبەت بە فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتەکەی دەرکرد، بەتایبەت لە ڕووی کارکردن لە پەیمانگا و قوتابخانە ناحکومییەکاندا، کە چیتر ڕێگە بە هیچ کەس نادرێت مووچە لە وەزارەتی پەروەردە وەربگرێت و لەو قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومیانەشدا وانە بڵێتەوە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل