fbpx
Shadow Shadow

"یاریدەدەرە بۆ زیاتر فێربوون و کەمبوونەوەی وانەی تایبەت"

وەزیرى پەروەردە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە پەروەردەییە ئەلیکترۆنییەکانى ڕاگەیاند

21:13 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم، پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە پەروەردەییە ئەلیکترۆنییەکانى ڕاگەیاند.

,

ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم لە ڤیدیۆیەکیدا ڕایگەیاند: “نوێترین وەشانی هەورە فێرگە، پرۆژەیەکی ئەلیکترۆنی فێرکاریی وەزارەتی پەروەردەیە، کە تۆڕی ئومێد دۆست دڵخوازانە پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەیان کردووە”.

,

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێگە ئەلیکترۆنییەکە پرۆگرامەکانی خوێندن لە قۆناغی یەکی بنەڕەتی تا دوانزەی ئامادەیی، بەشێوەی لاپەڕەوانە، ڤیدیۆوانە، خودهەڵسەنگاندن، ڕێبەری مامۆستا لەخۆدەگرێت”.

,

ئالان حەمە سەعید ئەوەشى خستوەتەڕو، ئەو پرۆژەیەی فێربوونی هۆشمەند یاریدەدەرە بۆ زیاتر فێربوون و کەمبوونەوەی وانەی تایبەت.

پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە پەروەردەییە ئەلیکترۆنییەکان: سڵاو بەڕێزان ، نوێترین وەشانی هەورە فێرگە ، پرۆژەیەکی ئەلیکترۆنی فێرکاریی وەزارەتی پەروەردەیە کە تۆڕی ئومێد دۆست دڵخوازانە پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەیان کردووە ، پرۆگرامەکانی خوێندن لەقۆناغی یەکی بنەڕەتی تا دوانزەی ئامادەیی ، بەشێوەی لاپەڕەوانە ، ڤیدیۆوانە ، خودهەڵسەنگاندن ، ڕێبەری مامۆستا لەخۆدەگرێت. ئەم پرۆژەیەی فێربوونی هۆشمەند یاریدەدەرە بۆ زیاتر فێربوون وکەمبوونەوەی وانەی تایبەت. بەهیوای سوود وەرگرتن بۆ هەموو لایەکتان . www.hrf.one

Gepostet von Alan Hama Saeed am Montag, 18. November 2019

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل