Shadow Shadow

وەزیرى نەوتى کوەیت: کۆتایى ئەمساڵ هاوسەنگى دەگەڕێتەوە بۆ بازاڕى نەوت

19:58 دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019
article image

ناس کورد –

وەزیرى نەوتى کوەیت پێشبینى دەکات تا کۆتایى ئەمساڵ هاوسەنگى بۆ بازاڕى نەوت بگەڕێتەوە لەگەڵ کەمبوونەوەى ئاستى کۆگاکانى نەوت لەجیهان و بەردەوامى داواکارییەکان بۆ بەکاربردنى نەوت.

.

خالید فەیسەڵ، وەزیرى نەوتى کوەیت لە گفتوگۆیەکى لەگەڵ ئاژانسى ڕۆیتەرز ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە هیشتا بەهۆى سەپاندنى باجى ئەمریکا لەسەر کاڵاى چینى و گرژییە بازرگانیەکانى نێوانیان، ئاستى خواست لەسەر نەوت نادیارە، وتى:”ئەم دۆخە وادەکات قورس بێت ئۆپیک بڕیارێکى ڕوون بدات لەکۆبوونەوەى داهاتووى خۆیدا لەبارەى خستنەڕووى نەوت”.

.

وەزیرى نەوتى کوەیت باوەڕى وایە کۆگا بازرگانیەکانى نەوت لە وڵاتانى هاریکارى و گەشەپێدانى ئابورى لەناویاندا “ئەمریکا” دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن ئەوەش کاریگەرى لەسەرهاوسەنگى بازاڕى نەوت دەبێت، دەڵێت: “پێویستە کارى زۆرتر بکەین، پێشبینى دەکەم لەنیوەى دووەمى 2019 هاوسەنگى بۆ بازاڕى نەوت بگەڕێتەوە، ئەم دۆخە تا کۆتایى 2019 بەردەوامى دەبێت”.

.

خالید فەیسەڵ پێشبینى ئەوەشدەکات، ئاستى “داواکارى وەرزانە” لەسەر نەوت بەهێزبێت لە مانگەکانى داهاتوودا ئەوەش هاوکات دەبێت لەگەڵ تەواوبوونى پاڵاوگە جیهانیەکان لە کارى نۆژەنکردنەوە بەڵام نەشىیشاردەوە تائێستاش بەرزبوونەوەى ئاستى داواکارى لەسەر نەوت ناڕوونە، وتى:” کەمکردنەوەى پشکى ئۆپیک لەبازاڕەکاندا 800 هەزاربەرمیلى ڕۆژانەیە بەڵام ئێستا لەو بڕە زیاتر کورتهێنان هەیە بەهۆى کێشەکانى ئێران و فەنزوێلاوە، بۆیە سعودیە نەوتى زیاتر دەخاتە بازاڕەوە بەئامانجى کەمکردنەوەى ئەو کورتهێنانە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل