fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى نەوتى ئێران: پێویستە ئامادەساز بین بۆ هەر هێرشێکى سەربازى و ئەلیکترۆنى

21:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى نەوتى ئێران ڕایگەیاند، پێوستە کەرتى نەوتى ئێران ئامادەسازى تەواو بکات بۆ ئەگەرى هەر هێرشێکى سەربازى یان ئەلیکترۆنى، ئەوەش لە ئەنجامى ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەو وڵاتە و ئەمریکا.

,

پاش ئەوەى چەند ڕاپۆرتێک لە میدیاکانى ئەمریکا بڵاوبوونەوە کە واشنتن بەنیازە هێرشێکى ئەلیکتۆرنى فراوان بکاتە سەر ناوەندەکانى کەرتى نەوتى ئێران، بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیرى نەوتى ئێران ئاشکرایکرد: “لەسەر کۆمپانیاکانى نەوت و کەرتى وەبەرهێنانى نەوتى ئێرانە پێوستە لە حاڵەتى ئامادەباشیدا بن بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر هێرشێکى ئەلیکترۆنى و سەربازى”.

,

لە ڕاپۆرتە جیهانییەکاندا، ئاماژە بەوەکراوە، 21ى ئەم مانگە هێرشى ئەلیکترۆنى و ئینتەرنێتى کراوەتە سەر چەند کۆمپانیایەک کە لەبوارى پترۆکیمیایی لە ئێران کار دەکەن، بەڵام دەستەى فەرمى بەرپرس لە ئاسایشى ئەلیکترۆنى ئێران ئەو هێرشانەى ڕەت کردەوە.

,

ئێران ڕۆژ چوارشەممەى ڕابردووش ڕایگەیاند، دەستى بە پشکنینى لایەنى ئاسایشى دامەزراوەکانى نەوت و گاز کردووە، بۆ ئامادەکارى بۆ هەر بارێکى لەناکاو.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل