fbpx
Shadow Shadow

"گۆڕانکاریی ئیداریی لە پارێزگاکان بەردەوام دەبێت"

وەزیرى ناوخۆى هەرێم: سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا دواخراوە

11:44 سێ شه‌ممه‌ 17 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سەردانى چاوەڕوانکراوى شاندى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى پرسی بودجە دواخراوە.

.

رێبەر ئەحمەد بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند “بڕیار بوو شاندێکى تەکنیکى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى پرسی بودجە سەردانى بەغدا بکەن، بەڵام سەردانەکە دواخراوە، بەهۆى هاتنى شاندى بەغدا و بۆ هەرێم سەرقاڵى بەرپرسانى عێراقەوە”.

.

لەبارەى گفتوگۆکانى هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرى کێشەکان، وەزیرى ناوخۆى هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، هەنگاوى باشیان بڕیوە و هیوادارن لەماوەیەکى نزیکدا بگەنە ئەنجام.

.

لەبارەى گۆڕانکاریی ئیداریی لە پارێزگاکان، وەزیرى ناوخۆى رایگەیاند گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن لە پۆستى پارێزگا و هەر پۆستێکى دیکە کە پێویست بکات.

.

وتیشى “هێشتا دیار نییە پارێزگارى دهۆک کەى دەگۆڕدرێت، ئامانج لەگۆڕانکارییەکانیش بەرەوپێشبردنى کاروباریی ئیدارییە لە پارێزگاکاندا”.

.

لەسەر هەنگاوەکانى وەزارەتى ناوخۆ بۆ پێکهێنانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەڵەبجە و دابەشکردنى پۆستەکانى پارێزگاکە، وەزیرى ناوخۆ ئەوەى خستەڕوو کە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکیان نەناوە لەو بارەیەوە و رێککەوتنى لایەنەکانى هەڵەبجە لەلایەن ئەوانەوە واژۆنەکراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل