fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى ناوخۆى عێراق بۆ تاووتوێکردنى سێ دۆسییە لە دیالەیە

10:59 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بۆ زانینى ئەو ڕێوشوێنانەى بۆ پێشوازى لە زیارەتکارانى شیعە لە ئێرانەوە بۆ عێراق دێن، وەزیرى ناوخۆ سەردانى دیالەى کردووە و لەگەڵ بەرپرسانى ناوچەکە کۆبووەتەوە.

,

وەزیرى ناوخۆى عێراق گەیشتووەتە شارى بەعقوبە و لەگەڵ پارێزگارى دیالە و بەڕێوەبەرى پۆلیس و فەرماندە سەربازى و ئەمنییەکانى ناوچەکە کۆبوەتەوە.

,

بەگوێرەى هەندێک سەرچاوەى ئەمنى کە بە میدیا عێراقییەکانیان ڕاگەیاندووە: “سەردانى وەزیرى ناوخۆ بۆ تاووتوێکردنى سێ بابەت بووە، پلانى ئەمنى محەرەم، بارودۆخى دیالە بەگشتى و هەروەها زانینى ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەى بۆ پێشوازى لە زیارەتکارە شیعەکانى ئێران گیراونەتە بەر”.

,

ئاماژەیان بەوەشکردووە، وەزیرى ناوخۆ بە مەیدانى سەردانى خاڵى سنورى مونزەرییە دەکات بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئامادەکارییەکان ببینێت.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل