fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى ناوخۆى تورکیا بۆ ئەوروپا: تورکیا میوانخانەى چەکدارانی داعش نییە

19:34 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

وەزیری ناوخۆی تورکیا، هەڕەشەی ناردنەوەی چەکدارە دەستبەسەرکراوەکانی رێکخراوى داعش لە ئەوروپا دەکات.

.

ئەمڕۆ (شەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2019)، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپاکرد و رایگەیاند “چەکدارە دەستبەسەرکراوەکانی داعش، دەگەڕێنینەوە بۆ وڵاتی خۆیان”.

.

ئاماژەى بەوەش کرد، تورکیا میوانخانە نییە بۆ چەکدارانی داعش.

 

.

لێدوانەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کاتێکدایە، تورکیا لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی دژایەتی چەند وڵاتێکی ئەوروپاوە بۆ لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، چەندینجار بە کردنەوەی دەرگای پەنابەران هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد.

.

هاوکات بەگوێرەى وتەى بەرپرسانى ئەو وڵاتە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر چەکدارانی داعش لەزیندانەکانی  تورکیادا دەستبەسەرکراوون و زۆربەیان هاووڵاتی وڵاتانی ئەوروپان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل