fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وەزیرى سەدر نامەیەک ئاراستەى وەزیرانى بەرگرى، ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکان دەکات “دەستبەجێ جڵەوەکە بگرنە دەست”

23:14 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ساڵەح محەمەد عێراقى کەسایەتى دیارى رەوتى سەدر و نزیک لە موقتەدا سەدر سەبارەت بە هەڵوێستى مەرجەعى باڵاى ئایینى شیعە لەسەر توندوتیژیەکان دژى خۆپیشاندەران نامەیەکى ئاراستەى وەزیرانى بەرگرى، ناوخۆ و هێزە ئەمنیەکان کرد و داوا دەکات بەرپرسیارێتییەکانیان بگرنە ئەستۆ.

.

ساڵەح محەمەد عێراقى لەنامەکەیدا کە لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە نوسیویەتى، بۆ وەزیرانى بەرگرى، ناوخۆ و هێزە ئەمنیەکان (جگە لە حەشدى شەعبى) پێویستە بەرپرسارێتییەکانتان لەبەردەم خوداو نیشتمان و مەرجەعیەت و گەل و شۆڕشگێڕان بگرنە ئەستۆ و خۆتانى لێ نەدزنەوە.

.

رونیشیکردوەتەوە،  “پێویستە دەستبەجێ جڵەوەکە بگرنە دەست و ئاسایش بسەپێنن و بە توندى مامەڵە لەگەڵ تێکدەران و گەندەڵکاران و دەستە چێنراوەکان و بانگەوازانى توندوتیژى و پێشێلکەرانى یاسا و ئەوانەى رێگەکان دەگرن و باڵى فیتنەو  ئەوانەى دەوام پەک دەخەن و هانى پەرتەوازەبون دەدەن لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکەن”.

.

ساڵەح محەمەد عێراقى باسى لەوەشکردوە، پێویستە بەپەلە پارێزگارى لە سنورەکان بکرێت و بە سەرکردایەتیەکى ئازاوە رێگرى لەهەر دەستوەردانێکى دەرەکى و دەستوەردانى حزبەکان و کوتلەکان و ئەوانەى لە پشت سنورەکانەوەن بکەن … ئەگەر نا عێراق ون دەبێت.

.

لەوتارى رۆژى هەینیدا، عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى ئایینى شیعە لە عێراق ئیدانەى توندوتیژیەکانى دژى خۆپیشاندەران کرد و داوایکرد مەیدانەکانى خۆپیشاندانەکان بپارێزرێن و ریگە بەکەس نەدرێت دەستدرێژى بکاتە سەر خۆپیشاندەران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل