fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى دەرەوەى تورکیا: روسیا بەڵێنى پێداوین یەپەگە لە سنورەکان دووربخاتەوە

20:00 پێنج شه‌ممه‌ 17 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

مەولود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایگەیاند “روسیا بەڵێنى بە تورکیا داوە یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لە سنورەکانى سوریا و تورکیا دووربخاتەوە”.

.

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ رادیۆى (بى بى سى) بەریتانى، چاوش ئۆغڵۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا وتى “روسیا بەڵێنى ئەوەیدا بوونى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لەسەر سنورەکان نەهێڵێت”.

.

وتیشى، ئەگەر روسیا لەگەڵ سوپاى سوریا یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لە ناوچەکە دووربخەنەوە ئەوا تورکیا دژى ئەو کارە ناوەستێتەوە و پشتیوانیشى دەکات.

.

لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە ماریا زاخاروفا، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى روسیا رایگەیاند “موسکۆ کار بۆ ئەوە دەکات سنورەکانى سوریا و تورکیا رادەستى دەسەڵاتدارانى سوریا بکات”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل