fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا: سەربازەکانمان بۆ پشتیوانیکردن لە کورد لە سوریان  

15:23 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، رایگەیاند “هێشتا سەربازەکانى ئەمریکا لەوڵاتى سوریان بۆ پشتیوانیکردن لە کورد”، داواشى لە ئەوروپا کرد هاوشانى ئەمریکا پارێزگارى لە کورد لە سوریا بکەن.

.

مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، لەمیانەى پیشکەشکردنى وتارێکدا لەیادى 30 ساڵەى روخانى دیوارى بەرلین باسى لە رەوشى هەنووکەیى سوریا و لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان کرد.

.

لەبەشێکى وتارەکەیدا، پۆمپیۆ پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) دووپاتکردەوە و رایگەیاند “لەهاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوام دەبین”.

.

پۆمپیۆ جەختى لەسەر چارەسەرکردنى دۆخى سوریا بەشێوەیەکى سیاسیانە کردەوە و داواشى لە وڵاتانى ئەوروپا کرد هاوشانى ئەمریکا لە سوریا هاوکارى کوردەکان بکەن.

.

لەبەشێکى ترى وتارەکەیدا و سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانى عێراق و لوبنان، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا وتى “پێویستە لەسەرمان هاوکانى گەلانى عێراق و لوبنان بکەین بۆ دەربازبوونیان لە هەژموونى ئێران لەسەریان و بەدیهێنانى ئاواتەکانیان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل