Shadow Shadow

وەزیرى دەرەوەى ئێران مەرجی وڵاتەکەى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا کرد

09:04 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، نەوتی خۆیان هەر دەفڕۆشن، بەڵام شەرەفیان هەرگیز، هاوکات مەرجی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ئاشكراکرد.

.

محمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کە ئێستا لە ئەمریکایە، لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەڕیتانی ڕایگەیاند:” ئێمە لە کۆتایدا نەوتی خۆمان هەر دەفڕۆشین، بەڵام هەرگیز شەرەفمان نافڕۆشین”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بەدوای ڕێگەیەکدا بگەڕێن بۆ ڕێگەگرتن لە جەنگ، چونکە لەکاتی هەر جەنگێکدا هیچ یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە بێ مەترسی نابێت.

.

هاوکات لە دیمانەیەکی دیکەیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێن بی سی، زەریف روونیکردەوە، بۆ ڕەخساندنی کەشی گفتوگۆ لەنێوان ئەمریکا و ئێران، پێویستە دۆناڵد ترەمپ سزاکانی سەر ئێران لابدات.

.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، ئەوە ئەمریکا بوو مێزی گفتوگۆکانی جێهێشت و ئەوان هەموو کات دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ئەو مێزە.

دوێنی یەکشەممە 14ی تەمموز، جەواد زەریف بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان، تایبەت بە پرسی کەشوهەوا، چارەسەرکردنی برسێتی و گەشەسندنی ئابوری جیهان گەیشتە نیۆیۆرک.

 

.

ئەمە لە کاتێکدایە 24 حوزیرانی ڕابردوو، ستيڤن منۆچێن وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، محمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەو ئێران دەخرێتە ناو لیستی سزادراوانەوە.

 

.

پێشتر رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا نایەوێت جەواد زەریف بخاتە ناو لیستی سزاکانەوە بۆ ئەوەی “دەرەچەیەکی” دیبلۆماسی بۆ ئێران بهێڵێتەوە.

.

هاوکات میدیاکانی ئەمریکا، بڵاویان کردەوە “ڤیزای جەواد زەریف لە لایەن خودی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بڕیاری لەسەر دراوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل