Shadow Shadow

وەزیرى دەرەوەى ئێران: لە هەر بارودۆخێکدا بەردەوام دەبین لەهەناردە کردنى نەوت

10:56 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە هەر هەلومەرجێکدا بن، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر هەناردەکردنی نەوت بۆ کڕیارەکانیان.

.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، محەمەد جەواد زەریفى وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە، لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنی لەگەڵ جێرمی هێنت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەنجامداوە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، باسیان لە گرژییەکانی ناوچەی کەنداو و پرسی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی لە جەبەل تارق کردووە.

.

محەمەد جەواد زەریف بەهاوتا بەریتانییەکەى ڕاگەیاندووە، لەژێر هەر بارودۆخێکدا بن، ئێران لە هەناردەکردنى نەوت بۆ وڵاتان بەردەوام دەبێت.

.

زەریف لە بارەی کەشتیە دەستبەسەر کراوەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ”حکوومەتی بەریتانیا دەبوو تا ئێستا هەنگاوی پێویستی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی نایاسایی کەشتییە نەوت هەڵگرەکەی ئێران بنایە.”

.

لە بەرانبەردا جێرمی هێنت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ئێران مافی خۆیەتی نەوت هەناردەی دەرەوە بکات و  نیگەرانیی خۆیشی لەبەرانبەر زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە دەربڕی.

.

هەروەها هیوای خواستووە کە لە کۆتایی قۆناغی دادگا و پڕۆسەی یاساییدا، ئیدارەی جەبەل تارق کەشتی  “Grace 1” ئازاد بکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل