fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى دارایی: هەرێم دەیەوێت بەڕوى عێراقدا بکرێتەوە

20:35 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری دارایی هەرێم ئاشکرایکرد، ئامانجی حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەو قەیرانە داراییەشی لە هەریم هەیە، هاوکات ئەڵمانیاش بەنیازە چەندین وەبەرهێن بهێنێتە هەرێم بۆ بوژاندنەوەی ئابوری.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 23ى ئەیلولی 2019 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ باربارا شوماخەر، كونسوڵی ئەڵمانیا بۆ كاروباری سیاسی، ئابوری و یارمەتی مرۆیی کۆبوەوە و ڕایگەیاند: “هەرێمی كوردستان ئامانجی ئەوەیە كرانەوە بە ڕووی عێراقدا هەبێت، تاوەكو بتوانین كێشەكانی نێوانمان بە ڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بكەین و بگەینە دەرئەنجامێك كە خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات”.

,

وەزیری دارایی هەرێم ئەوەشى خستوەتەڕو، ئەو قەیرانەی ئێستا هەرێمی كوردستانی تێدایە، بەهۆی ئەوەیە لە ساڵی 2014ەوە بودجەی هەرێم كە مافێكی دەستوری گەلی كوردە، لەلایەن حكومەتی بەغداوە بڕاوە.

,

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە كابینەی نۆدا دەمانەوێت ئەو كێشانە نەمێنێت و وەكو هاوڵاتییەكی خاوەن دەستور و ماف سەیری هاوڵاتیانی هەرێم بكرێت”.

,

هاوکات باربارا شوماخەر، كونسوڵی ئەڵمانیا بۆ كاروباری سیاسی، ئابوری و یارمەتی مرۆیی، ڕایگەیاند، حكومەتی ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ بوژاندنەوەی ئابوری هەرێمی كوردستان چەندین وەبەرهێن بهێنێتە هەرێمی كوردستان و لەسەرجەم بوارەكاندا خزمەتی هەرێمی كوردستان بكەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل