fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى دارایی هەرێم: ئەگەر ڕێککەوتنە نوێیەکە سەرکەوتو بێت ئەوا کێشەى مووچە تاڕادەیەکى زۆر چارەسەر دەبێت

09:22 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دارایی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێم پابەند دەبێت بە پێدانى 250 هەزار بەرمیل نەوت بە سۆمۆ، ئاشکراشى کرد، ئەگەر ڕێککەوتنە نوێیەکەى نێوان هەولێر و بەغداد سەرکەوتو بێت، ئەوا کێشەى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران تاڕادەیەکى زۆر چارەسەر دەبێت.

,

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەبارەى ئەو ڕێککەوتنە نوێیەى لەنێوان هەولێر و بەغداد هاتوەتەئاراوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی هەرێم ڕایگەیاند: “حکومەتى هەرێم پابەندى ئەوە دەبێت کە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێى سۆمۆوە رادەستى عێراق بکات، لە ئەگەرى پابەندبوونى بەغدادیش بەو ڕێککەوتنە نوێیە و سەرکەوتنى، ئەوا دەتوانین بڵێین 90%ى کێشەى دابەشکردنى مووچە چارەسەر دەبێت”.

,

لەبارەى ئەو مووچانەى فەرمانبەران کە لاى حکومەتى هەرێمن و دابەشنەکراون، وەزیرى دارایی وتى: “حکومەت هەشت مووچەى فەرمانبەران و 12 مووچەى خانەنشینان قەرزارە، ئەوە قەرزێکە حکومەتى هەرێم پابەندە بیداتەوە بەڵام لە ئێستادا ئەو توانەیەمان نییە بیدەینەوە”.

,

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوەشکرد: “کارەکانی ئێمە وەک شاندەکەی هەریم تەواو بوە و گەیشتوینەتە جۆرێک لە ڕیککەوتن، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی پەرلەمانی عێراقە و بەرپرسیارێتییەکەی کەوتوەتە سەر شانی پەرلەمانتارانی کورد کە ڕێککەوتنەکە بپارێزن”.

,

لەبارەى بەشداریکردنی شێخ باز بەرزنجی سەرۆکی کۆمپانیای کار لە دانوستانەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و عێراق، وەزیری دارایی وتی: “بوونی شێخ باز وەک کەسێکی تەکنیکی، بۆ ئێمە زۆر گرنگ بو، سودى زۆرمان لێی بینی، خۆزگە چەند کەسێکمان بەو توانا و لێهاتوییە هەبوایە”.

,

لە بەشێکى ترى ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند: “تاوەکو ئێستا بودجەی عێراق لە قۆناغی پڕۆژەدا ماوەتەوە و هێشتا ڕێککەوتنی تەواو نەکراوە و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی حکومەتی عێراقین”.

,

ئامانج ڕەحیم ئاماژەی بەوەشکرد: “پێدانی نەوتەکەمان بە سۆمۆ بەهانەی عێراق ناهێڵێت، ئەگەر حکومەتی عێراق پرۆژەیاساى بودجە نەنێرێتە پەرلەمان، ئەوا مووچە هەموو عێراق پەکی دەکەوێت نەک تەنها هەرێم”.

,

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران وتیشی: “عێراق لە ساڵی 2003ەوە بڕی 62 ملیار دۆلار قەرزی وەرگرتوە، کە بەشێک لە قەرزەکان پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە نییە و ئێستاش 18 ترلیۆن دینار لە بودجەی عێراق بۆ قەرزە و لەسەر دانەوەی قەرزەکای لەگەڵ عێراق ڕێککەوتوین”.

,

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕایگەیاند: “داتاکانمان لەبارەی قەرزەکان دەخەینە بەردەم حکومەت عێراق، دواتر لیژنە دروستدەکرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت و هەندێک میکانزیمیشمان داناوە کە دانەوەی قەرزەکانی هەرێم و مووچە نەدراوەکانمان لەلایەن عیراقەوە ڕیک دەخات”.

,

ئومێد سەباح جەختی لەوەشکردەوە: “حکومەتی عێراق لەساڵی 2015ەوە پلانی ئەوەی هەبو کە وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام لە کۆبوونەوەکانماندا ئێمە ریگەمان لەوە گرت و قەوارەى هەریمی کوردستانامان پاراست”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل