fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى دارایی قسەى نوێ لەبارەى هەژمارى بانکى فه‌رمانبه‌ران و دانه‌وه‌ی پاشەکەوتى موچە دەکات

11:59 سێ شه‌ممه‌ 14 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

وەزیرى دارایی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لەبەر داواى پەرلەمان کردنەوەى هەژمارى بانکیان بۆ قەرزى موچەى فەرمانبەران پەسەند کردووە و ئەو بڕە پارەیە، قەرزە لەلاى حکومەتى عێراق.

.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا ڕایگەیاند “بڕیارى کردنەوەى ئەو هەژمارە و کردنى بە خاڵێک لە پڕۆژەى چاکسازیی، لە ئەنجامى سێ کۆبوونەوەى پەرلەماندا دروستبووە لەگەڵ لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان”.

.

وتیشى “داڕشتنى ئەو بڕگەیە بەلاى حکومەتەوە کۆتاییە، دواى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران مافى گۆڕین یان دەستکارییمان نییە”.

.

ئاوات شێخ جەناب باسى لەوەکرد، لەبەر داواى پەرلەمان کردنەوەى ئەو هەژمارەیان قبوڵکردووە، حکومەت پابەندە بەو شایستە داراییانەى خەرجنەکراوە کە ناونراوە بە پاشەکەوت.

.

ڕونیشیکردەوە “لەساڵى 2016ەوە ئەو قەرزانە لە خەزێنە، لیستى موچە، بانکەکان هەژمارکراون، هەر موچەخۆرێک لەکاتى وەرگرتنى موچەدا دەتوانێت وەرەقەیەک وەربگرێت تایبەت بە بڕى قەرزەکانى، حکومەت نیازى هەڵهاتنى نییە لەو پرسە”.

.

وەزیرى دارایی جەختیکردەوە، ئەوانە قەرزە و لە ملى حکومەتە، بەڵام قەرزە لەلاى حکومەتى بەغدا.

.

ئەوەشى خستەڕوو، لەگەڵ عێراق بەشێوەیەکى سەرەتایی لەسەر قەرزى موچەى فەرمانبەران ڕێککەوتوون، ئەگەر ئەوە جێبەجێبکرێت، پێویست ناکات ئەو مادەیە لە پڕۆژەکە بوونى بمێنێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل