fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى دارایی عێراق تۆمەتبار دەکرێت بەوەى لە “بەرژەوەندى هەرێمى کوردستان کار دەکات”

09:33 پێنج شه‌ممه‌ 25 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

هاوپەیمانییەکەى مالیکى، وەزیرى دارایی عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەى هەڵسوکەوتەکانى نەتەوەیین و لە بەرژەوەندى هەرێمى کوردستان کار دەکات نەک عێراق.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا مەنسور بعەیجى، ئەندامى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ڕایگەیاندووە: “سوربوونى وەزیرى دارایی عێراق فوئاد حسێن، بۆ ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان، پێچەوانەى یاسایە بە ڕونى، چونکە هەرێم نەوت و داهاتەکانى دیکەى نانێرێت بۆ حکومەتى ناوەند”.

 

ئەو پەرلەمانتارەى هاوپەیمانییەکەى مالیکى ئاماژەى بەوەشکردووە: “ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەنگى بۆ بودجەى ئەمساڵى عێراق داوە، بە ڕونى نوسراوە ئەگەر هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژان نەنێرێت، ناکرێت پشکى بودجەى هەرێم ڕەوانە بکرێت، بەڵام هەرێم نەوت نانێرێت و وەزیرى داراییش پارە دەنێرێت بۆ هەرێم”.

 

هەروەها ئەو پەرلەمانتارەى دەوڵەتى یاسا، وەزیرە کوردەکە تۆمەتبار دەکات بەوەى بەڕێگایەکى نەوتەوەیی هەڵسوکەوت دەکات و کار بۆ هەرێمى کوردستان دەکات نەک بۆ عێراق.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل