fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى دادى عێراق: لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە دەکەین کە بەرامبەر خۆپیشاندەران کراوە

08:35 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دادى عێراق نیگەرانى حکومەتى عێراقى دەربڕى بۆ کوژرانى چەند هاووڵاتیەک لەریزەکانى خۆپیشاندەرانى شارى بەغدا و شارەکانى ترى عێراق و ئاماژەى بەوە کرد ئەوەى بەرامبەر بە خۆپیشاندەران کراوە پێشێلکاری تاکەکەسین و پەیوەندییان بە حکومەتەوە نییە.

.

فاروق ئەمین، وەزیرى دادى عێراق لە میانەى کۆبوونەوە و قسەکردنى بۆ چەند دبلۆماتکارێکى نێودەوڵەتى ئاماژەى بەوە کرد حکومەتى عێراق بەتەواوى نیگەرانە بۆ لەدەستدانى ئەو چەند هاووڵاتییەى کە لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

.

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە “حکومەتى عێراق بەتەواوەتى بەکارهێنانى هێز و پەنابردن بۆ بەکارهێنانى فیشەکى راستەقینە، رەتدەکاتەوە”.

.

بەوتەى وەزیرى دادى عێراق، دۆسیەى لێکۆڵینەوە لە سەرجەمى ئەو پێشێلکاریى و سەرپێچییانە کراوەتەوە کە لەکاتى خۆپیشاندانەکان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە.

.

روونیشیکردەوە “دەستورى عێراق گرەنتى گردبوونەوەى ئاشتیانە دەکات و ئامانجى دەسەڵاتداران و هێزە ئەمنییەکانیش پاراستنى خۆپیشاندەرانە نەک زیانگەیاندن پێیان”.

.

هاوکات بەگوێرەى لێدوانى چەند بەرپرسێکى عێراقیش لەسەر داواى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان پلانى ئەوە هەیە سەرجەمى بەندکراوەکان ئازادبکرێن و هەروەها وەک جێبەجێکردنى بەشێک لە داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانیش چاکسازیى لە یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنى هەڵبژاردندا دەکرێت.

.

لێدوانەکەى وەزیرى دادى عێراق لەکاتێکدایە کە ژمارەیەک لە دبلۆماتکار لەنێویاندا ئەمریکا رەخنەیان لە مامەڵەى حکومەتى عێراق لەگەڵ خۆپیشاندەران گرت.

.

هەروەها بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانیش کە هەر یەکە لە کۆمسیۆنى مافى مرۆڤ و لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمانى عێراق و ڕێکخراوە جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، لە سەرەتاى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە لە 1ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ تا ئێستا ژمارەى کوژراوان لە 300 کەس تێپەڕیوە کە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانیشیان تێدایە، لەگەڵ زیاتر لە 11 هەزار بریندار.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل