fbpx
Shadow Shadow

داندەنێت بە کوشتنى خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

وەزیرى بەرگرى عێراق باسى پەیوەندییەکانى لەگەڵ قاسم سلێمانى دەکات

08:47 دوو شه‌ممه‌ 18 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزیرى بەرگرى عێراق دانینا بە بەرپرسیارێتى کوشتنى خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و ڕەتیشیدەکاتەوە پەیوەندى لەگەڵ قاسم سلێمانى هەبێت.

.

نەجاح شەمەرى بە کەناڵى فرانس 24ى ڕاگەیاندووە “وەزارەتى بەرگرى و سوپاى عێراق لەگەڵ خۆپیشاندانى ئاشتیانەدان، هیچ فەرمانێک نەدراوە بە هێزە ئەمنییەکان بۆ تەقەکردن، ئەوەى تەقە دەکات لایەنى سێیەمە، کە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دەکەنە ئاماج بۆ ئەوەى ڕامانبکێشن بۆ شەڕى ناوخۆ”.

.

جەختیشیکردەوە، 200 ئەندامى هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکراون بە تۆمەتى هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران.

.

وەزیرى بەرگرى عێراق وتیشى “هێزە ئەمنییەکان هێزى شەڕکەرن و شارەزاییان نییە لە بەرەنگاربوونەوەى خۆپیشاندەران، بەو هۆیەشەوە بە بۆمبى دوکەڵى خۆپیشاندەرانیان بەئامانج گرتووە و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران شەهیدبوون”.

.

هەروەها ناوەندە ئاینییەکانى تۆمەتبارکرد بەوەى “بێڕێزى” بەهەموو شتێک دەکەن لە عێراق.

.

لەبارەى سروشتى پەیوەندییەکانى لەگەڵ قاسم سلێمانى، وەزیرى بەرگرى عێراق وتى “هەرگیز ئەو، یان هەر کەسێکى سەر بە ئێرانم نەبینیوە، لەوکاتەوە کە پۆستى وەزیرى بەرگریم وەرگرتووە”.

.

شەمەرى پێیوایە، کێشەى عێراق، ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێرانە، خۆپیشاندانەکانیش بە دۆخێکى ئیجابی ناودەبات کە دەبێتە هۆى هەستانەوەى حکومەت.

.

لەبارەى دۆخى سنورەکانى عێراق لەگەڵ سوریا، وەزیرى بەرگرى عێراق باسى لەوەکرد، “کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و چوونى هێزەکانى تورکیا بۆ سوریا، بووەتە هۆى هەڵهاتنى نزیکەى 800 تیرۆریست، کە بەشێکیان لەلایەن تورکیا و سوریاوە دەستگیرکراون، بەشێکى دیکەشیان لەلایەن عێراقەوە کوژراون، هەندێکى دیکەشیان دەستگیرکراون کاتێک ویستویانە بەرەو عێراق هەڵبێن”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل