fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا هۆشدارى دەدات: تورکیا بەئاراستەى هەڵەدا دەڕوات

20:12 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ڕێکكه‌وتنى توركیا و ڕوسیاى بۆ كۆنترۆڵكردنى ناوچه‌ى ئارام له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه‌ به‌كارێكى نادروست وه‌سف كرد و داواشى لە تورکیا کرد “بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ڕێڕە‌وه‌ ڕاسته‌كه‌ى خۆى”.

.

له‌میانى كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌بڕۆكسڵ پێش ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى به‌رگرى په‌یمانى ناتۆ ئەنجامیدا، مارك ئیسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند :”توركیا هه‌موومانى خستووه‌ته‌ دۆخێكى ترسناكه‌وه‌” ئه‌وه‌ش وه‌كو ئاماژەكردنێك بۆ له‌شكركێشیه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا”.

.

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌، له‌سه‌ر په‌یمانى ناتۆ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى توركیا بگێڕنه‌وه‌ سه‌ر ڕێڕە‌وه‌ ڕاسته‌كه‌ى خۆى بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر متمانه‌ى پێ بكه‌نه‌وه‌.

.

به‌گوێره‌ى زانیارى میدیاكان، یه‌كێك له‌ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى به‌رگرى وڵاتانى په‌یمانى ناتۆ كه‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشەممە) ده‌ستى پێكردووه‌، پرسى له‌شكركێشیه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌خرێته‌ به‌رباس و به‌ڕاشكاوى پێشنیار و ڕە‌خنه‌كانیش ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م نوێنه‌رى ئه‌نكه‌ره.

.

دواى ڕێكکه‌وتنى توركیا و ڕوسیا بۆ سنورداركردنى ده‌سه‌ڵاتى كورد له‌ڕۆژئاوا، ترس و نیگه‌رانى له‌لاى چه‌ند وڵاتێك به‌و هۆیه‌وه‌ په‌یدا بووه‌ و هه‌یمه‌نه‌ى ڕوسیا له‌ناوچه‌كه‌ به‌مه‌ترسى ده‌زانرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل