fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا: هه‌ر جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ربازى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا رەتدەکەینەوە

13:14 سێ شه‌ممه‌ 06 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

ئه‌مریكا رێگرى دەکات لەوەى رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا به‌رده‌وامى به‌ئۆپه‌راسیۆنى فورات  بۆ سه‌ر سوریا بدات، به‌رپرسێكى ڕۆژئاواى كوردستانیش له‌هۆشداریه‌كدا داوا ده‌كات “به‌بڕیارێكى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و كاره‌ له‌ئه‌ردۆگان قه‌ده‌غه‌ بكرێت”.

 

.

مایك ئیسپه‌ر له‌لێدوانێكیدا بۆ ژماره‌یه‌ك له‌میدیاكارى هاو سه‌رفه‌رى بۆ وڵاتى ژاپۆن ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ ڕوونه‌ هه‌ر جۆره‌ كرده‌وه‌یه‌كى تاكلایه‌نه‌ى ئه‌نكه‌ره‌ بۆ سه‌ر سوریا په‌سه‌ند ناكه‌ن، ئه‌وه‌شى ئه‌وان ده‌یكه‌ن بۆ رێگریكردنه‌ له‌ ده‌ستوه‌ردانى تاكلایه‌نه‌ى توركیا كه‌ ببێته‌ هۆى تێكچوونى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو وڵات، ئه‌مریكا و هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتیش به‌شدارى هاوبه‌ش له‌هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كدا كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ باكورى سوریاوه‌ بێت، ده‌كه‌ن.

.

پێشتر ڕە‌جه‌ت ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا ڕایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ئۆپه‌راسیۆنى باشورى فورات و ئه‌و شوێنانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ یه‌كینەکانى پاراستنى گه‌ل ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریدا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها مانگى ڕابردووش له‌سه‌ر هه‌مان پرس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هۆشداریدابوو گه‌ربێتو ناوچه‌ى ئارام له‌سوریا ڕانه‌گه‌یه‌نرێت ئه‌وا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر باشوورى فورات.

.

هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڕە‌شه‌كانى ئه‌ردۆگان  ئاڵدار خەلیل، ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری تەڤدەم له‌سوریا له‌هۆشداریه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو گه‌ر بێتو به‌ر به‌توركیا نه‌گیرێت و به‌كۆى ده‌نگ و به‌بڕیارێكى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و كاره‌ى لێى قه‌ده‌غه‌ نه‌كرێت ئه‌وا توركیا له‌ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل