Shadow Shadow

دوو کارگەی دۆشاوی تەماتە دەکرێنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی تەماتەی قەدەغەکرد

17:57 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەكردنی تەماتەی لە هەموو ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ناو هەرێم، دەركرد.

.

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، ئاماژە بەوە کراوە، بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و كاری پێدەكرێت، تا ئەو كاتەی بازاڕی ناوخۆیی هەرێم پێویستی بەهاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە دەبێت و بڕیاری نوێ دەردەچێت بۆ ڕێگەپێدان بە هاوردەكردن.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بڕیارەكەی وەزیری كشتوكاڵ بە پشت بەستن بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی كشتوكاڵی ژمارە (4)ى ساڵی (2008) و نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران (6547) لە 22/10/2014 تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، دەركراوە.

.

سەبارەت بە بڕیارەکە حسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکراى کرد، دەركردنی ئەو بڕیارە هەنگاوێكی دیكەی وەزارەتی كشتوكاڵە بە ئاراستەی پاراستنی بەروبوومی ناوخۆیی و دڵنەوایكردنی جوتیارانی كوردستان، ئەوەش دوای نیگەرانییە زۆرەکانی جوتیاران لە هەرزانی نرخی تەماتە و زەرەرمەندبوونیان.

.

وتەبێژى وەزارەت روونیکردەوە، لە ئێستادا وەزارەتی كشتوكاڵ هەڵسەنگاندن دەكات بۆ بەكارخستنەوەی دوو كارگەی دروستكردنی دۆشاوی تەماتە، یەكێكیان لە هەریر و ئەوی دیکەیان لە هەڵەبجە، کە ئەوەش دەبێتە یارمەتیدەرێكی باش بۆ پەیداكردنی بازاڕ بۆ بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل