fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتی کارەبا: لە سبەینێوە پێدانی کارەبا کەم دەکات

08:58 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای هەرێم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی چاکسازیکردن لە سیستمی بەرهەمهێنانی گازى سروشتی، لە ماوەی حەوت ڕۆژی داهاتوودا بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەکات.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە: “له‌ به‌رواری 11ی تشرینی یەکەمی 2019 تاوەکو 17ی تشرینی یەکەمی 2019، واتە لە ماوەی حەوت ڕۆژی داهاتوودا، بڕی ناردنی گازى سروشتی و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ بڕی 450 مێگاوات كه‌م ده‌كات”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، کەمبوونەوەکە بەهۆی ئەوەیە کە، كۆمپانیای دانەغاز به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ك ئاماده‌باشیه‌ك‌ بۆ وه‌رزی زستان هەڵدەستێت به‌ چاكسازی له‌ سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی گازى سروشتی له‌ كێڵگه‌ی كۆڕمۆر، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك.

,

وه‌زاره‌تی كاره‌با هاوڵاتیانیشی دڵنیاکردووەتەوە، لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانە و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كه‌مترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با هه‌بێت.

,

ئەمە لەکاتێکدایە لە ئێستادا و بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمییەوە، بڕی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زیادیکردووە و بەشێوەیەک ڕۆژانە، زیاتر لە 20 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل