fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا بەرەو باشبوون چووە و 11 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا دابین دەکەین

20:42 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

،

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژە بە باشبوونی دۆخی کارەبا لە هەرێم دەدات بەراورد بە مانگی ڕابردوو، وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، لە ئێستادا ڕۆژانە 11 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین دەکەن و ئەگەریش گازییان بۆ دابین بکرێت دەتوانن ڕێژەکە زیاتر بکەن.

،

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لەدوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکی و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی، پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان کەمیکردبوو، لەئێستادا دۆخەکە بەرەو باشبوون چووە و 500 مێگاوات بەرهەمیان زیادکردووە”.

،

وتیشی، لەئێستادا لە هەرێم، ڕۆژانە 11 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت و لەو ناوچەنەشدا کە جۆزەیان بۆ دانراوە، ڕۆژانە نزیکەی 18 کاتژمێر کارەبایان پێدەدرێت.

،

دەربارەی باشتربوونی دۆخی کارەبا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت بڕیاریداوە، پێدانی گاز بە وێستگەکانی کارەبا زیاد بکات، کە ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی ڕێژەیەکی زیاتری کارەبا  بۆ هاووڵاتیان.

،

ڕوونیشیکردەوە، حکومەت تەنها بڕیاریانداوە، بەڵام هیچ وادەیەکیان دیارینەکردووە، کە چ کاتێک جێبەجێی دەکەن.

،

ساڵانە لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی، دۆخی کارەبا لە هەرێم بەرەو خراپی دەچێت و بەرپرسانی وەزارەتی کارەباش بەردەوام ئاماژە بەوەدەکەن، هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخە زیادبوونی خواستە لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل