fbpx
Shadow Shadow

"محاویلەی ئەو گەرەکانە دەکوژێنینەوە کە لۆدی زۆریان لەسەرە"

وەزارەتی کارەبا: باجی پێنەدانی سوتەمەنی بە هاوڵاتیان دەدەین

11:43 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتەکەى باجی پێنەدانی سووتەمەنی بە هاوڵاتیان دەدات، هاوڵاتیانیش لەبری بەکارهێنانی نەوت بۆ گەرمکردنەوە، لۆدیان لەسەر کارەبا زیادکردووە بۆیە کاتژمێرەکانی  پێدانی کارەبا بەڕێژەیەکی زۆر کەمیانکردوە.

.

ئۆمید ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بە ناس کوردی ڕایگەیاند: “بەرنامەی وەزارەتەکەمان بۆ پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان هەر وەک خۆیەتی و  گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، ڕۆژانە 12 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدەین، بەڵام ئەوەی گۆڕاوە هەڵکشانی خواستی هاوڵاتیانە لە سەر کارەبا لەم وەرزەدا”.

.

وتیشی:” وەزارەتی کارەبا لە ئێستادا توانای پێدانی نزیکەی سێ هەزار و 800 مێگاوات کارەبای هەیە، بەڵام بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە بۆ گەرمکردنەوە لەبری بەکارهێنانی سوتەمەنی خواست لەسەر کارەبا بەرزبووەتەوە بۆ حەوت هەزار میگاوات، کە ئەوەش لە توانای وەزارەتدا نییە و ناتوانن دابینی بکەن”.

.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو خواستەی کە ئێستا لەسەر کارەبا هەیە، خواستی ڕاستەقینەی هاوڵاتیان نییە بۆ کارەبا، بەڵکۆ ئەوە خواستی ئەوانە بۆ سوتەمەنی، وەزارەتی کارەبا باجی پێنەدانی سووتەمەنی بە هاوڵاتیان دەدات، هاوڵاتیان لەبری بەکارهێنانی نەوت بۆ گەرمکردنەوە، کارەبا بەکاردەهێنن، ئەوەش گرفتی گەورەی بۆ کەرتی کارەبا دروستکردووە”.

.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە زیاتر لە چوار مانگ بەر لەئێستا و لە رۆژى (16ی ئەیلولی 2019) و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت جەختیکردەوە، پێش هاتنى وەرزى زستان نەوتى سپى بۆ هاووڵاتیان دابیندەکرێت، بەڵام زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستپێکردنی وەرزی زستاندا هاتووە و تائێستا نەوت بەسەر بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیاندا دابەشنەکراوە.

.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بە پەیڕەکردنی ڕێکارێکی ناچاری کرد لەلایەن وەزارەتەکەوە بۆ بەردەوامبوونی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان و ئاماژەی بەوەکرد: “بۆ ئەوەی تەزووی کارەبا بەردەوام بێت بۆ هاوڵاتیان، لە ئێستادا دەستمانکردووە بە کوژاندنەوەی محاویلەی ئەو گەرەکانەی کە لۆدێکی زۆریان لەسەرە، کوژاندنەوەکەش بە گوێرەی خشتەیەکی ئامادەکراوە لەلایەن فەرمانگەکانی  کارەبای شارەکانەوە لە هەموو کوردستان”.

.

باسی لەوەشکرد، ئەو ڕێکارە کاتییە، هەر کات خواستی هاوڵاتیان لە سەر کارەبا کەمبووەوە، وەرزی سەرماش تێپەڕی چیتر ئەو میکانزمە پەیڕە و ناکرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل