Shadow Shadow

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی پلانی داناوە بۆ دەستپێکردنەوەى قەرزی بچووک.. مەرجەکانی چین؟

11:06 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژەى وەزارەتى کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، دەستپێکردنەوەى قەرزی بچووک بۆ هاوڵاتیان تەنها پلانی بۆ دانراوە و تائێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەى دیارینەکراوە.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتى کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ناس کوردی وت، “لە هەنگاوی یەکەمی پلانەکەدا بڕیار دراوە بە وەرگرتنەوەى قەرزەکانى پێشوو لە هاوڵاتیان چونکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەرگرتنەوەیان دواکەوتبوو.”

.

ئاریان ئەحمەد وتیشی، “لەدوای وەرگرتنەوەى ئەو قەرزانە، هەوڵ دەدرێت بەو پارەیە و بە هاوکاری حکومەت دەستبکرێتەوە بۆ پێدانی قەرزی بچوک بە هاوڵاتیان.”

بەپێی یاساکەى، قەرزی بچووک لە یەک ملیۆن دینار دەستپێدەکات بۆ 15 ملیۆن دینار و لە ماوەى شەش ساڵدا لێی وەردەگیرێتەوە.

.

لەبارەى مەرج و ڕێکارەکانى وەرگرتنی، ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سندووقی پشتیوانی پڕۆژە بچووکەکانی لاوان لە وەزارەت بە ناس کوردی وت، “مەرجی سەرەکی بۆ ئەو کەسەى دەیەوێت قەرزەکە وەربگرێت دەبێت لە یەکێک لە ناوەندەکانی ڕاهێنانی تایبەت بە وەزارەتى خولی پێویست وەربگرێت لەبارەى ئەو پڕۆژەیەی کە دەیەوێت ئەنجامی بدات.”

.

“دەبێت ئەو کەسە تەمەنی لەنێوان 16 بۆ 35 ساڵدا بێت و پێویستە توانای بەڕێوەبردنی پڕۆژەى هەبێت و لە کەرتی تایبەت و حکومیدا کاری نەبێت.” ئارام ئەنوەر وتی.

هەربەپێی ڕێکارەکانى وەرگرتن، ئەو کەسە پێویستی بە کەفیلێک هەیە کە لە کەرتی حکومیدا کاربکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل