fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتی ڕۆشنبیری لەبارەی “نوکتە و پێکەنین”ـی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدات

14:08 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم لەبارەی دەنگۆی قەدەغەکردنی نوکتە و پێکەنین لە فەرمانبەرانی سەر بەو وەزارەتەکە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “بەهیچ شێوەیەک ئەوە ڕاست نییە و پڕوپاگەندەیە”.

.

لە ڕونکردنەوەیەکدا ئازاد دارتاش، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم بڵاویکردەوە: “له‌ هه‌ندێك هەژماری فه‌یسبوكه‌وه‌ ده‌نگۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى به‌ فه‌رمانى وه‌زیر نوكته‌ و پێكه‌نین له‌ فه‌رمانبه‌ران قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و ڕاوێژکار و وتەبێژ له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دورخراوه‌نەته‌وه‌”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت سەرجەم ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، جه‌خت له‌سه‌ر ڕێوشوێنى فەرمی و پیاده‌كردنى ڕه‌وتى ئاسایی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كى شارستانیانه‌ و دوور له‌ هه‌موو هه‌ڵچوون و ده‌رچوونێک بێت لە ئادابی فەرمی”.

.

وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری ڕەتیشیکردووەتەوە، هیچ فه‌رمانبه‌رێك دورخرابێتەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، ئه‌گه‌ر گۆڕانکارییەک له‌ بەڕێوەبەردن كرابێت ئەوە به‌ مه‌به‌ستى ڕێكخستنى كاروبارى وه‌زاره‌ت بووه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌و بابه‌ته‌وە نییە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل