Shadow Shadow

وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ڕۆژی جلی کوردی بڵاودەکاتەوە

15:28 دوو شه‌ممه‌ 04 ئادار 2019
article image

 

 

ناس کورد-

 

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی رۆژی جلوبەرگی نەتەوەیی، بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات مامۆستایان‌و خوێندكارانی كوردستان دەتوانن لەو ڕۆژەدا بەجلی كوردییەوە دەوام بكەن.

 

لەراگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست ناس كورد كەوتووە، هاتووە “بۆ ڕێزگرتن لە جلوبەرگی سەرجەم نەتەوە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و نیشاندانی جوانییەكانی پۆشاكی ڕازاوە و جوان و ڕەنگاڵەیی دانیشتوانی هەرێم، رۆژی یەكشەممە 10-3-2019 ڕۆژی جلوبەرگی نیشتمانییە”.

 

لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە كراوە “خوێندكاران و مامۆستایان دەتوانن لەم ڕۆژەدا بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە، بچنە قوتابخانەكانیان”.

رۆژی 10ی ئاداری هەموو ساڵێك وەك رۆژی جلوبەرگی كوردی دیاریكراوە و ساڵانە لەو رۆژەدا بەشێکی زۆری قوتابییان و فەرمانبەران بە جلی كوردییەوە دەوام دەكەن.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل