Shadow Shadow

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ڕاگەیاند

08:55 هه‌ینی 28 حوزه‌یران 2019
article image

 

ناس کورد-

 

وازەرەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12ی ڕاگەیاند و 20ی ئاب یەکەم تاقیکردنەوەی خولی دووەم ئەنجامدەدرێت.

.

به‌گوێره‌ی خشتەکەی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی رۆژی 20ی ئابی2019 دەستپێدەکات و 28ی هەمان مانگ تاقیکردنەوەکان کۆتاییان دێت.

.

تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی قۆناغی 12 ناڕەزایی زۆری خوێندکارانی لێکەوتەوە و بەهۆکاری بوونی هەڵەی زۆر لە پرسیارەکاندا و وەزارەتی پەروەردەش ڕەتیدەکاتەوە هیچ هەڵەیەکی گەورە لە پرسیارەکاندا بوونی هەبووبێت.

.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ (پێنجشه‌ممه‌) نوینەری خوێندکارانی ناڕازی سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمان کۆبوونەوە و مۆڵەتی پێنج ڕۆژیان بە وەزارەتی پەروەردە دا تا قەرەبووی ئەو هەڵانە بۆ خوێندکاران بکەنەوە، بەپێچەوانەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن.

.

26ى ئایار بە بەشدارى 115 ھەزار 949 خوێندکار تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکان لە بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەیی بۆ قۆناغی 12 دەستیپێکرد و ڕۆژی 16 ی ئەم مانگە کۆتایی هات.

وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ڕاگەیاند

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل