fbpx
Shadow Shadow

"لە مانگى تشرینى یەکەمدا عێراق چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە"

وەزارەتی نەوتی عێراق: خۆپیشاندانەکان گرفتیان بۆ فرۆشی نەوت دروست نەکردووە

16:48 سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، خۆپیشاندانەکان بە هیچ شێوەیەک گرفتیان بۆ  فرۆشی نەوتى وڵاتەکە دروست نەکردووە، سەرەڕای داخستنی ئەو ڕێگایانە کە دەچنەوە سەر کێڵگە نەوتییەکان.

,

ئەمڕۆ سێشەممە 19ى تشرینی دووەمی 2019، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: “سەرەڕای خۆپیشاندانەکان و داخستنی ڕێگاکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، میکانیزمی بەرهەمهێنان و فرۆشی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بەردەوام بوە و بە هیچ شێوەیەک دووچاری گرفت نەبوەتەوە”.

,

وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، کارکردن لە دامەزاراوە نەوتییەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەردەوامن و قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، بەهیچ شێوەیەک لە ئاستی دیاریکراوی خۆی دانەبەزیوە.

,

جیهاد ئەوەشى خستوەتەڕو: “خۆپیشاندەران بە ئەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەیان لەگەڵ کارمەندانی دامەزراوە نەوتییەکان کردووە”.

,

لەبارەى ڕۆڵى وەزارەتەکەیان بۆ وەڵامدانەوەى داخوازى خۆپیشاندەران، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق وتویەتى، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکاریی خۆپیشاندەران، تا ئێستا دوو هەزار 800 پلەی وەزیفییان فەراهەم کردووە.

,

بە وتەى عاسم جیهاد، عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە.

,

بەگوێرەی داتاکانی ڕێکخراوی ئۆپیک، عێراق دووەم گەورەترین وڵاتى ئەندامى ڕێکخراوەکەیە لەڕوى هەناردەکردنى نەوتەوە، کە لە پاش سعودیە دێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل