Shadow Shadow

"ئەمە واتای سەرهەڵدانەوەی دەسەڵاتی سەربازییە لە کابینەی نوێدا"

وەزارەتی ناوخۆ: پێویستە لە هەموو جێگایەکدا ڕێز لە ئەفسەرانی سەربازی بگیرێت

14:07 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕێنماییەکی بۆ ڕێزگرتن لە ئەفسەرانی سەربازی دەرکردووە و ڕایگەیاندووە، پێویستە لە هەموو جێگەیەکدا بەگوێرەی پلەکەیان ڕێزیان لێبگیرێت، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، ئەوە زیاتر سەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی و هەواڵگرییە لە هەرێم.

,

لە نوسراوێکدا کە واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی لەسەرە، ئاماژە بەوەکراوە: “پێویستە لە هەموو جێگا و شوێنێکدا ڕێز لە ئەفسەران بگیرێت بەگوێرەی ئەو پلە سەربازییەی هەیانە، تەنانەت لە مەفرەزە و بازگەکانیشدا و هیچ کەمتەرخەمییەکیش لەوبارەیەوە قبوڵ ناکرێت”.

,

لە بەرامبەردا ئەبوبەکر هەڵەدنی  ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “دەرکردنی ئەو ڕێنماییە زیندوو کردنەوە و زیاتر سەپاندنی دەسەڵاتی سەربازی و هەواڵگرییە لە هەرێمی کوردستان و لەم کابینەیەدا و بۆ ترساندنی خەڵکە لەو ڕێگەیەوە”.

,

ئەو پەرلەمانتارە ئۆپۆزسیۆنە وتیشی، لە ڕابردووشدا زۆرێک لە ئەفسەران و ئەو کەسانەی دەسەڵاتی سەربازییان هەبووە، پێشێلکاری یاسایان کردووە و لێپرسینەوەشیان لەگەڵدا نەکراوە، ئو ڕێنماییەش دەبێتەهۆی پاڵپشتییەک بۆ ئەو کەسانە کە زیاتر کاری نایاسایی بکەن و کەسیش نەتوانێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، بەتایبەت لە بازگە و مەفرەزەکاند.

,

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئاماژەی بەوەشکرد، وەک چۆن پەرلەمانتارێک یاخود مامۆستایەکی زانکۆ زۆر جار ڕوبەڕووی گرفت دەکرێتەوە لە دامودەزگاکانی حکومەتدا و لە بازگەکانیشدا ڕێگەی لێدەگیرێت، ئەفسەرانی سەربازیش بەهەمانشێوەن و ناکرێت حسابێکی تایبەتیان بۆ بکرێت و ئاسانکاری کاری نایاساییان بۆ بکرێت.

,

ئەو نوسراوەى وەزارەتى ناوخۆ، نوسراوى ژمارە 180یە لە بەروارى 2/9/2019 دەرچووە.

وەزارەتی ناوخۆ: پێویستە لە هەموو جێگایەکدا ڕێز لە ئەفسەرانی سەربازی بگیرێت

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل