fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە وڵاتان دەکات دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆی عێراق

18:02 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و داواى لە وڵاتان کرد ڕێز لە سەروەری دەستوری عێراق بگرن و دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆیی، ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆپیشاندان مافێکی دەستوری هاووڵاتیانی عێراقە و خۆیان پێویستە ئەو حکومەتەی دەیانەوێت هەڵیبژێرن.

.

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژە بەوە کراوە :”لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی عێراق بۆ داواکردنی چاکسازی و مافەکانیان، هەندێک وڵات و ڕێکخراوی دەرەکی هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاندووە لەو بارەیەوە، بەڵام ئێمە دووپاتیدەکەینەوە کە خۆپیشاندان مافێکی ڕەوا و دەستوری هاووڵاتیانی عێراقە و پێویستە ڕێزیان لێبگیرێت”.

.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داواشی لەو وڵاتانە کردووە، ڕێز لە سەروەری دەستور و دەسەڵاتی حکومەتی عێراق بگرن و دەستوەرنەدەنە کاروباری ناوخۆیی عێراق.

.

جەختیش لەوەکراوەتەوە، کە وتارەکەی ڕۆژی هەینیی مەرجەعیش، بەهەمانشێو داوای ئەوەی کردووە، بۆ هیچ کەس و گروپ و لایەنێکی هەرێمی نییە، لەجێگەی گەلی عێراق بڕیار بدات و بۆچوونی خۆی بسەپێنێت بەسەریاندا.

 

.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی میدیا عێراقی و جیهانییەکان، حکومەتی ئێران قاسم سولەیمانی ناردووەتە بەغدا و دەیەوێت لەڕێگەی ئەوەوە عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەیدا بهێڵێتەوە، لە بەرامبەردا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندەرانی عێراق وێنەی قاسم سولەیمانیان دەسوتاند، وەک ئاماژەیەک بەوەی دەستوەردەداتە کاروباری ناوخۆی عێراق.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل