Shadow Shadow

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پشتیوانی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل دەکەین

10:33 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند پشتیوانی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکات.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەریەک لە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل  پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.

.

مایک پۆمپیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پشتگیری لە ئیسرائیل کردووە بۆ لێدانی ژمارەیەک ئامانج لە سووریا.

.

درەنگانێکی شەوی شەممە 24ی ئابی 2019، ژمارەیەک بنکەی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە لایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە بۆردوومانکران، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند بەو بۆردوومانە هێرشێکی سوپای پاسدارانی پوچەڵکردووەتەوە.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ناتانیاهۆ  جەختی لەوەکردووەتەوە، لە هەر شوێنێک سوپای پاسدارانی ئێران ببێتە مەترسی بۆیان بۆردوومانی دەکەن.

.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک بنکەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومان کراون.

.

حەشدی شەعبی ئەمریکا و ئیسرائیل بە بۆردومانکردنی بنکەکانی تۆمەتبار دەکات و هەڕەشەی کردووە وەڵامی ئەو بۆردوومانانە دەداتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل