fbpx
Shadow Shadow

"سزاى قورسیان بەسەردا دەسەپێنین"

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشە لەو بەرپرسانەى عێراق دەکات کە بە “گەندەڵى” تێوەگلاون

20:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 17 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێکاری یاسایی توند دەگرنەبەر دژ بەو بەرپرسە عێراقییانەی کە دەستیان لە “گەندەڵی”دا هەیە، ڕەتیشیدەکاتەوە دەستوەردان بکات لە هەموارکردنەوەی دەستورى وڵاتەکە.

,

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ى تشرینی دووەمی 2019، جۆی هود، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی عێراقیە ڕایگەیاندووە: “لە چەند مانگی داهاتودا دەستدەکەین بە پەیڕەوکردنی ڕێکاری یاسایی توند، دژ بەو کەسانەی دەستیان هەبوە لە دزینی پارە و سامانی گەلی عێراق”.

,

ئەو بەرپرسەى ئەمریکا ئەوەشى خستوەتەڕو: “ئەو ڕێکارانە ماوەیەکی زۆری دەوێت، چونکە ئەوەی ئەنجامی دەدەین ڕێکاری یاسایین، پێویستیان بە کات هەیە”.

,

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، گەلی عێراق  دەیانەوێت خۆری گەندەڵی لە وڵاتەکەیان ئاوابێت، بە جەختکردنەوەشەوە وتى: “ئەمریکا مامەڵە لەگەڵ هەموو کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەری عێراقی دەکات”.

,

سەبارەت بە هەوڵەکانی پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی دەستورى عێراق، هود وتی: “هەموارکردنەوەی دەستور پرسێکی عێراقییە، بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئەمریکا و هیچ وڵاتێکی دیکەوە نییە”.

,

لێدوانەکانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە، ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا کۆمەڵێک سزای بەسەر چەند کەسایەتییەکی  حەشدی شەعبی سەپاند.

,

ئەمڕۆ بۆ زیاتر لە سێ هەفتەى لەسەر یەک، خۆپیشاندان بەغداد و شارەکانى دیکەى عێراقی گرتەوە، خۆپیشاندەران داواى دەستلەکارکێشانەوەى حکومەتیان دەکرد.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل