ناس کورد
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتى نوێی هەرێم کار لەسەر ئاسایش، چاکسازى ئابورى و چاک کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا دەکەن.
.
دوێنێ پێنجشەممە 11ی تەمموزی 2019، مۆرگان ئۆرتەیگس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێم دەکەین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.”
.
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا وتیشی: “بە دڵنیاییەوە خۆشحاڵ دەبن بە پەیوەندییەکی نزیک لە گەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتی هەرێمی کوردستان.”
.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە لەگەڵ حکومەتی نوێی هەرێم کار لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ دەکەین لەوانە، چاکسازی ئابووری، ئەمنیەتی ناوچەکە و چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا.
.
مۆرگان ئۆرتەیگس وتیشی: دڵنیایی ئەدەین کە لەسەر ئەم هەنگاوانە وەک هاوبەشێک لەگەڵ حکومەتی هەرێم دەمێنینەوە.
.