Shadow Shadow

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئامادەین لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکەین

23:06 سێ شه‌ممه‌ 28 ئایار 2019
article image

ناس كورد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئامادەیی نیشاندا لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکات ،ئەگەر ئەو وڵاتە بە 12 مەرجەكەی ئەمریكا ڕازیبێت .

.

وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا  ڕایگەیاند “وڵاتەكەی ئامادەیە دانوستاند لەگەڵ ئێران ئەنجامبدات ، ئەگەر ئێران  بە 12 مەرجەكەی ئەمریكا ڕازیبێت، وتا ئەو كاتە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە فشارخستنە سەر ئێران “.

.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا 12 مەرجەكەی بە بیر ئێران هێناوەتەوە ، كە دوای كشانەوەی وڵاتەكەی لە ڕیكەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاندرا .

.

مەرجەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئیران..

1- ڕاگرتنی بەرەوپێشبردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی .

2-  ڕێگەپێدانی چاودێرەكانی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ چونە ناوگشت دامەزراوە ئەتۆمێەكانی.

3-  ڕاگرتنی دروستكردنی ئەو موشەكانەی توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمییان هەیە .

4- ئاشكراكردنی هەموو هەوڵەكانی پێشووی بۆ  بنیاتنانی چەكی ئەتۆم .

5-  ڕاگرتنی پاڵپشتی كردنی تیرۆر ، بە تایبەت ڕێكخراوەكانی حەماس و حزبوڵا و جیهادی ئیسلامی .

6-  ڕاگرتنی پاڵپشتی كردنی حوسیەکان و میلیشیا ششیعەكانی ناوچەكە.

7-  كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا .

8-  ڕاگرتنی پاڵپشتی كردنی رێكخراوی تاڵیبان ، وگروپە تیرۆریستییەكانی ئەفغانستان .

9- ڕاگرتنی میواندارێتی كردنی سەرانی ڕێكخراوی قاعیدە .

– 10  ڕاگرتنی هەڕەشەكانی لە وڵاتانی دراوسێی .

11-  ئازادكرنی گشت دەستبەسەرگیراوانی ئەمریكی لە ئێران .

12- ڕاگرتنی هێرشە ئەلەكترۆنییەكان .

.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا چەند جارێك هەڕەشەی توندی لە ئێران كردوە ، ئەگەر هاتوو هەر هەنگاوێكی دوژمنكارانە بنێت ، لە  بەرامبەر هێزەكانی ئەمریكا وهاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا وەڵامی توندیان بۆی دەبێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل