fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: توركیا به‌ره‌و دەوڵەتێكی داپڵۆسێنەر ده‌چێت

15:48 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئادار 2020
article image

ناس كورد-

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەڕاپۆرتێكی ساڵانەیدا سەرجەم ئەو پێشلیكاریانەی كە توركیا بەگرتنە بەری چەند ڕێوشوێنێكی نایاسایی و نادیموكراتی كە لەدژی گروپی گولەنیەكان و حزبە كوردییە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئەو وڵاتە گرتویەتی بەر هەر لە كوشتن و زیندانیكردن و ڕاوەدونان و قەدەغه‌كردنی چالاكییە سیاسیەكانیانەوە تۆمەتبار دەكات.

.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەڕلەمانی توركیا لەساڵی 2018 بوەتە جێی نیگەرانی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بەهۆی ئەو كۆت و بەندەی خراوەتە سەر كاری میدیایی و ئەو فشارانەش كە لەدژ به‌ربژێری ئۆپۆزسیۆنەكان دروستكراوە.

.

سزادان

.

بەگوێڕەی چەند ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، هەڵبژاردنی شارەوانیەكانیش كە مانگی ئاداری ساڵی پار بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی چاودێری ئەوروپا نیگەرانە لەو بەربەستانەی كە خراوەتە سەر ئازادی بیروڕا و كاری میدیای ئازادانە و بۆ ئەو مەبەستەش یاسا بۆ سەركوتكردنی بەكاردەهێنرێت.

.

چاودێرانی نێودەوڵەتی ڕەخنەشیان لەبڕیاری ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا گرتووە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆك شارەوانی ئەستەنبۆل و چەند بڕیارێكی تر بۆ گۆڕینی سەرۆك شارەوانیەكان لەسەر پشكی هەدەپە بۆ قەیومەكانی سەر بەئاكپارتی.

.

ڕەشبیگری

.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، توركیا بەپاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربەستیە گشتیەكانی كۆت و بەند كردوە و لەدوای هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016 زیاتر لە 45 هەزار سەرباز و پۆلیسی لەكار دورخستووەتەوە و زیاتر لە 130 هەزار فەرمانبەری مەدەنیشی سزا داوە.

.

هەر بەو هۆیەوە زیاتر لە 80 هەزار هاوڵاتی بەند كردووە و زیاتر  1500ڕێكخراوی ئێن جی ئۆشی داخستووە بەپاساوی تیرۆر.

.

پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ

.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، كوشتنی بەزۆرە ملێی و دەستگیركردن و گلدانەوەی نایاسایی لەزیندانەكان و فڕاندن و بەكارهێنانی ئازار و ئەشكەنجەی دەیان هەزار كەس كە لەناویاندا ئەندامانی پێشووی پەڕلەمانی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆژنامەنوسانی تێدایە.

.

ئەمە جگە لەوەی یاسای تاوانەكان بۆ ناوزڕاندن و ڕەخنه‌گرتن و كۆت و به‌ندكردنی ئازادییەكانی و چەندین حاڵەتی بەزۆری گەڕانەوەی ئاوارەكان و توندوتیژی دژی ژنان ڕویانداوە.

.

ڕاوەدوونانی هەڵهاتووان

.

ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، حكومەتی توركیا بۆ ڕاوه‌دوونانی ئەوانەی كە ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵن و ڕوودەكەنە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا هەوڵی گەڕاندنەوە و دەستگیركردنیان دەدەن ئەوانەش بەپاساوی تیرۆر بەتایبەت بۆ لایەنگرانی گولەن و بۆ ئەو مەبەستەش زۆرجار توركیا هەوڵی داوە پۆلیسی ئینتەرپۆل بەكاربهێنێت و چەندین كەس بەو هۆیەوە بەر ئەو پلانە كەوتوون و چارەنوسیان كەوتوەتە مەترسیەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل