Shadow Shadow

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ئەمریکا: هەموو ڕێگایەکی دیبلۆماسی داخرا

09:09 سێ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سزا نوێیه‌کانی ئەمریکا بۆ سەر بەرپرسانی ئێران، واتە داخستنی هەموو ڕێگاکانی دیبلۆماسی.

.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، سزا نوێیە بێ هۆکارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، واتە داخستنی هەموو ڕێگاکانی دیبلۆماسی و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا.

.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتەکەی ترەمپ بێهیوایە و دەیەوێت کۆنتڕۆڵی کارە نێودەوڵەتییەکان بکات و ئارامی و ئەمنییەتی جیهان تێکبدات.

.

لە کۆتایی تویتەکەیدا عەباس موسەوی نووسیویەتی، ئەم ڕووداوانە لە بەرژەوەندی وڵاتانی “بی”یە.

.

لێدوانه‌كه‌ی موسه‌وی لەکاتێکدایە، دوێنێ (دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2019) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نوێترین سزای بەسەر ئێراندا سەپاند و سزاکان هەریەک لە  عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و هه‌شت فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، له‌خۆ‌گرت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل