Shadow Shadow

وەزارەتی دارایی لە پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری خۆشدەبێت

20:44 پێنج شه‌ممه‌ 11 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

وەزارەتی دارایی، رێنمایی نوێ و تایبەت بە لێخۆشبوون لە وەرگرتنەوەی پێشینەكان، لە هاوسەری شەهیدان و بێسەر و شوێنبووانی شەڕی داعش دەر دەكات.

بەگوێرەی رێنماییەكان، كە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە و ئەمڕۆ 11ی نیشانی 2019دەرچووە، ئاماژە بەوە كراوە”هاوسەری شەهیدانی شەڕی داعش و بێسەر و شوێنبووان، لە دانەوەی پێشینەكان دەبەخشرێن”.

لەرێنماییەكاندا روونكراوەتەوە، ئەو هاوسەری شەهید و بێسەر و شوێنانەی جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش، قیستی یەكەمی پێشینەی سندوقی نیشتەجێبوونیان وەرگرتبێت و قیستەكانی دیكەی وەرنەگرتبێت، لە قیستی یەكەم دەبەخشرێت و لە كاتی ئاسایبوونەوەی بارودۆخی دارایی، قیستەكانی دیكەشیان پێدەدرێت و لە دانەوەی پێشینەكانیش دەبەخشرێن.

بەگوێرەی رێنماییە نوێیەكە، ئەو هاوسەری شەهید و بێسەر و شوێنانەی شەڕی داعش، كە داواكاریان بۆ وەرگرتنی پێشینەی خانوبەرە پێشكەش كردووە و رەزامەندییان وەرگرتووە، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی دارایی پێشینەكانیان بۆ خەرج دەكرێت و لێیان وەرناگیرێتەوە.

وەزارەتی دارایی لە پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری خۆشدەبێت

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

وەزارەتی دارایی لە پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری خۆشدەبێت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل