fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتی خوێندنی باڵا  لەبارەى سیستمى پەڕینەوەى خوێندکار بڕیارێک دەدات

17:45 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکرد و بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی خوێندن پەڕینەوە “عبور” بکات بە دوو وانە.

.

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە واژووی ئارام محەمەد قادر، وەزیری بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2019) دەرچووە، تیایدا هاتووە “لە دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بڕیارمانداوە کە ئەو خوێندکارانەی لە دوو وانەدا کەوتوون لە دوو قۆناغی جیاواز، بۆیان بکرێت بە پەڕینەوە (عبور) “.

.

هاوکات لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بڕیاریشیانداوە هەر زانکۆیە و بەگوێرەی تایبەتمەندی خۆی “التغیر الحالە” بۆ کەوتووەکان ئەنجام بدات.

.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارەکەیان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیان و بۆ بەرژەوەندی خوێندکاران دەرکردووە.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل