Shadow Shadow

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات: کێشانی نێرگەلەیەک هێندەی 100 جگەرە زیانی هەیە

21:17 هه‌ینی 31 ئایار 2019
article image

ناس کورد-
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کێشانی توتن ساڵانە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس لە جیهاندا دەکوژێت، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، کێشانی نێرگەلەیەک هێندەی کێشانی 100 جگەرە زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

.

ئەمڕۆ هەینی 31ی ئایاری 2019 ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرە کێشانە، بەو بۆنەیەشەوە، وەزارتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، کێشانی توتن ساڵانە زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس لەسەر ئاستی جیهان دەکوژێت، بەجۆرێک حەوت ملیۆنی لە کەسانی جگەرە کێشە و 1.2 ملیۆن کەس جگەرەکێشی دووەمین، واتە خۆیان جگەرە کێش نین، بەڵام لەگەڵ کەسانێک دەژین و کاردەکەن کە جگەرە کێشن و دووچاری دوکەڵ و ژەهرەکانی توتن دەبنەوە.

.

وەزارەتی تەندروستی ئەو زانیارییەشی خستووەتەڕوو، کێشانی هەر نێرگەلەیەک کە 40 بۆ 60 خولەک دەخایەنێت، زیانی تەندروستیی بەقەدەر کێشانی 100 جگەرە دەبێت و زیانە تەندروستییەکانی نێرگەلە یەکجار زیاتر و مەترسیدارترە لە کێشانی جگەرە.

.
روونیشکراوەتەوە “کێشانی توتن هۆکاری سەرەکیە بۆ نەخۆشیەکانی هەناسە ،دڵ ،فشاری خوێن، نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان و جەڵتەی مێشک و گیرانی لولەی خوێنی پەلەکان و هۆکاری سەرەکی مردنە بەنەخۆشییە درێژخایەنەکان و مردنی پێش وەختەی هاوڵاتیان لەگەڵ زیانە ئابوریەکان و زیاترکردنی تێچووی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان”.

.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشاندا لە هەرێمی کوردستان، لەم ساڵدا لە هەرێم زیادکردنی باجی تووتن بە ڕێژەی لە 5٪ جێبەجێکراوە و داهاتەکەی بۆ پڕۆگرامی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان و پێویستیەکانی چارەسەری نەخۆشیە پەیوەندارەکان بەکاردێت.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووپێوی جگەرەکێشان لە ناوەندەکانی خوێندن لەهەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامدراوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێم و عێراق، ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی شیکردنەوەی ئەنجامەکانن دواتر ڕادەگەیەندرێت.

.
وەزارەتی تەندروستی داواش لە هاوڵاتیان دەکات، کە دوورکەونەوە و واز بێنن لەجگەرە و نێرگەلەکێشان.

.

ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان لە 31ی ئایاری هەموو ساڵێک لەسەر ئاستی جیهان دیاریکراوە بە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و ئاشناکردنیان بە مەترسی و زیانە جۆراوجۆرەکانی کێشانی توتن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل