fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"هه‌ڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌و شوێنانه‌ تۆماركراوه‌"

وەزارەتی تەندروستی ئێران داوا دەکات هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق نەکەن

19:11 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کوررد–

وەزارەتی تەندروستی ئێران داوای له‌ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد “ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن” سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و چه‌ند وڵاتێكی تر نه‌كه‌ن كه‌ “هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا”ی تێدا  تۆمارکراوه‌.

.

ماڵپەری ئاڕتی ڕوسی بڵاویکردەوە :”وەزارەتی تەندروستی ئێران داوای لە هاوو‌ڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ بەهیچ شێوەیەک سەردانی هیچ کام لە هەرێمی کوردستان و عێراق و سعودیە و ئیمارات نەکەن، به‌وپێیه‌ی لەو وڵاتانە چەند حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە”.

.

سەعید نمکی، وەزیری تەندروستی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی وتوە :”داوا دەکەین هاووڵاتیانمان ئەم ماوەیە خۆیان لەگەشتکردن بۆ ئەو وڵاتانە و تێکەڵاوبون بە قەرەباڵغی بەدور بگرن هەروەها ئاگایان لە تەندروستی خۆیان بێت و زوزوش دوای هەر کارێک دەستەکانیان بشۆن”.

.

نمەکی باسی لەوەکردوە، حکومەتی ئێران هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە چونە ژورەوەی هەر کەسێک کەتوشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبێت و ناهێڵێت بەهیچ شێوەیەک ڤایرۆسه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ ئێران و ئەگەر پێویستیش بکات هەموو دەرگا سنورییه‌كانیان دادەخەن لەپێناو پاراستنی هاووڵاتیانی ئێرانی.

.

هەروەها بەڕێوبەری پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێرانیش جەختی لە قسەکانی ئەو وەزیرەی وڵاتەکەتی کردووەتەوە و وتویەتی :” لەسنورەکانی نزیک لە وڵاتەکەمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و و ئیمیارات و سعودیەش ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و ناهێڵین بەهیچ سێوەیەک ئەو نەخۆشیە بگاتە وڵاتەکەمان”.

.

شەوی ڕابردوش محەمەد خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاندبو :”سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبونەتەوە دەربارەی توشبونی چەند کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەهەموو شێوەیەک دورە لەڕاستییەوە و هیچ حاڵەتێکی ئەو ڤایرۆسە لای ئێمە تۆمار نەکراوە و هەموو ئامادەکارییەکیشمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کردوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل