fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێنمایی نوێ بە هاووڵاتیان دەدات

11:35 هه‌ینی 28 شوبات 2020
article image

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاگادارییەک تایبەت بەو کەسانەی لەماوەی ڕابردوودا لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، تا ماوەی دوو هەفتە نەچنە دەرەوە و داواش لە هاووڵاتیان دەکات، تا ماوەی دوو هەفتە سەردانی ئەو کەسانەیان نەکەن کە لە ئێران گەڕاونەتەوە.

،

خاڵس ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە: “بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتییان و رێگرتن لە سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم  ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە لە سێ هەفتەی پێشوو تا ئەمڕۆ لە ئێران گەڕاونەتەوە،  لەپێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزان و کەسوکار و هاووڵاتییان ئەم ڕێنماییانە جێبەجێبکەن:

،

1- تاوەکو دوو هەفتە لەماڵ نەچنە دەرەوە.

،

2- پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و  زوو زوو دەستتان بە ئاو و سابوون بشۆن و دەست نەدان لە دەم و لووت و چاو پێش شۆردنی دەستتان، هەروەها داپۆشینی دەم لووت لەکاتی کۆکە و پژمین و مانەوە لە ژوورێکی تایبەت لەماڵەوە.

،

3- ئەگەر هەر نیشانەیەکی نەخۆشیەکەت لێدەرکەوت وەک کۆکە و تا و سوتانەوەی گەروو، هەناسە تەنگی، پەیوەندی بکە بە هێڵەگەرمەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییە گشیتیە تەندروستیەکان کە بڵاوکراونەتەوە.

،

خاڵس قادر داواشی لە هاووڵاتیان کردووە، هەر کەسێک یان دۆست و خزمێکیان لەو ماوەیەدا لە دەرەوە گەڕاوەتەوە بەتایبەتی لە وڵاتی ئێران، سەردانیان نەکەن و تێكەڵاویان نەبن تاوەکو دوو هەفتە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل