fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتی بەرگری عێراق: ئەگەر ئیسرائیل بۆردوومانی کۆگاکانی حەشدی کردبێت هەڵوێستمان دەبێت

12:50 چوار شه‌ممه‌ 21 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی لە وەزارەتی بەرگری عێراق، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: لیژنەیان بۆ ڕووداوەکانی کۆگاکانی چەکی حەشدی شەعبی پێکهێناوە ئەگەر دەرکەوێت ئیسرائیل بۆردوومانی کردوون هەڵوێستیان دەبێت.

.

عەمید یەحیا ڕەسول، وتەبێژی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”لیژنەیەکی هونەری پسپۆڕ کە لە چەند شارەزایەکی سەربازیی پێکهاتووە، لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە پێکهێنراوە، بۆ لێکۆلێنەوە لە ڕوداوەکەی ڕۆژی ڕابردووی شارۆچکەی بەلەد و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

.

عەمید یەحیا ڕەسول وتی: ئێمە چاوەرێى ڕاپۆرتی کۆتایی، هەموو لیژنەکان دەکەین بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری تەقینەوەکانی  یەک لە دوای یەکی ئەو کۆگایانە چین.

.

ئێوارەی دوێنێ لە نزیک بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین کۆگایەکی حەشدی شەعبی تەقییەوە، گومان دەکرێت لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کرابێت.

.

“لە ئێستادا ئاماژەکان بۆ ئەوە ناچن کە ئیسرائیل دەستی هەبێت لە تەقینەوەی کۆگاکانی حەشدی شەعبی، ئەگەر دەرکەوت تەقینەوەکان لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بووە، ئەوە وەزارەتی بەرگریی عێراق  لە کاتی گونجاودا وەڵامی خۆی دەبێت” عەمید یەحیا ڕەسول، وتەبێژی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق وای وت.

.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سێ کۆگای چەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی تەقیونەتەوە، ژمارەیەک بەرپرسی سەربازیی عێراقیش بە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل بۆردومانی ئەو کۆگایانەی کردووە.

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل