fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا گومانی لە ئۆپراسیۆنەکەی ئەمریکا و کوشتنی بەغدادى هەیە

22:06 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، بە گومانەوە ئەڕواننە چیرۆکی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی ڕێکخراوی داعش، کەلەلایەن ئەمریکاوە کوشتنەکەى ڕاگەیەندرا.

,

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ى تشرینی یەکەم 2019، ئیگۆرکۆنا چینکۆڤ، وتەبیژی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند: “ئێمە ئاگادار نین چی ڕویداوە لەو بەشەی کە لەژێر دەسەڵاتی تورکیادایە لە ئیدلب، زانیاری وردیشمان دەربارەی جموجۆڵەکانی سوپای ئەمریکا لەو ناوچەیەدا نییە”.

,

وتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، ئەوەشی خستوەتەڕو: “زۆری ژمارەی بەشداربوانی ئۆپراسیۆنەکە و ئەو وڵاتانەی کە تێیدا بەشداربوون و چیرۆکە دژ بەیەکەکان دەربارەی چۆنێتی کوشتنی بەغدادی، کۆی گشتی ئۆپراسیۆنەکە دەخاتە ژێرگومان و پرسیارەوە”.

,

ئەوەشی ڕونکردووەتەوە، کە دەبێت ئەمریکا بەڵگەی حاشاهەڵنەگر بخاتەڕو سەبارەت بە نیشتەجێبوونی بەغدادی لەو ناوچەیە، کە ناوچەیەکی سەربە چەکدارانی بەرەی نوسرەیە.

,

وتەبیژی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ڕوداوە هیچ سەنگ و کاریگەرییەکی نییە لەسەر دۆخی ئێستای سوریا و لەسەر ڕەفتاری ئەو تیرۆرستانەی کە ئێستا لە ئیدلب ماون.

,

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوسیا لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە ناوچەی ئیدلب لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی ڕوسیاوە تۆمار نەکراوە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ قسەکانی ترەمپ کە دەڵێت مۆڵگەی بەغدادی لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە کراوە بە ئامائج، وەک وتەبێژى وەزارەتى بەرگریی ڕوسیا ئاماژەى پێکردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل