fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتی بازرگانی ئێران: گەیشتنمان بە سوریا لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە باشترین ڕێگایە

11:11 پێنج شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکی دەستەى بازرگانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و کانەکانی ئێران ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی بازرگانی ئازادیان لەگەڵ سوریا هەیە و هەرێمی کوردستانیش باشترین ڕێگایە بۆ سەرکەوتنی ئەو بازرگانییە لەگەڵ دیمەشق.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2019، حەمید زادبوم، سەرۆکی دەستەکە لە میانی سەردانێکی بۆ پارێزگای کوردستان وتی، “بەهۆی باشبوونی دۆخەکە و ڕێککەوتنمان لەگەڵ سوریا، پشکی زۆرمان دەبێت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ سوریا.”

.

وتیشی، “نابێت بازاڕە گەورەکان پشتگوێ بخەین بۆ هەناردەکردن و بازرگانی، هەرچەندە ڕێگای ئاوی زۆر دورە بەڵام هەوڵ دەدەین لەڕێگەی سنورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بگەینە سوریا کە ئەوەش باشترین ڕێڕەوە بۆ بازرگانییەکەمان.”

.

لەبارەى بازرگانی لەگەڵ عێراقدا، حەمید زادبوم وتی، “قەبارەى بازرگانیمان لەگەڵ عێراق گەیشتووەتە 25%، هاوکات زیادبوونی هاوردەکردنی شتومەکی عێراقیی لەلایەن ئێرانەوە لە شەش مانگی ڕابردوودا بەڵگەی تەواوە لەسەر گەشەکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “حکومەتى عێراقی هیچ باجێکی تایبەت لەسەر بازرگانی و کاڵای ئێرانی دانانێت و باجدانانیش لەسەر شتومەک تەنها کاڵای ئێرانی ناگرێتەوە بەڵکو ڕێکارێکی گشتییە.”

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل