fbpx
Shadow Shadow

"قەبارەى ساڵانەى هاوردەی کاڵای تورکی بۆ هەرێم 20 ملیار دۆلارە"

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: ئامادە نین بایکۆتی کاڵای تورکی بکەین

12:31 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەت ئامادە نییە پشتگیری هەڵمەتی هاوڵاتیان بکات و بایکۆتی کاڵای تورکی بکات چونکە زۆربەى شتومەکی هاوردەکراو لەو وڵاتەوە دێت.

.

فه‌تحی محەمه‌د، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ ناس کوردی ڕاگەیاند: “هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی زۆر باشی ئابوریی لەگەڵ وڵاتانی جیهان هەیە و به‌گوێره‌ی داتاکان، تەنها لە ساڵی 2018دا‌ ئاستی بازرگانیی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا گەیشتووەتە 28 ملیار دۆلار و پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بگاته‌ سه‌رووی 30 ملیار دۆلار”.

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: ئامادە نین بایکۆتی کاڵای تورکی بکەین

فەتحی محەممەد ئاماژەی بەوەکرد: “زۆرینەی پەیوەندیە بازرگانییەکان و هەناردەکردنی کاڵا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی تورکیادایە و دوای ئەویش ئێران، 65% بۆ 70%ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ تورکیادایە واتە ساڵانە بە بەهای نزیکەى 20 ملیار دۆلار لە تورکیاوە کەلوپەل دێتە هەرێم”.

.

وتەبێژی وەزارتی بازرگانیی حکومەتی هەریم باسی لەوەشکرد: “له‌ ڕووی پیشه‌سازییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باشتربوونی دۆخی ئابوریی كوردستان، زیاتر له‌ 4 هەزار و 850 كارگه‌ی ناوخۆیی كه‌وتوونه‌ته‌ كار و ئێستا له‌كاردان، كه‌ هه‌ندێك له‌وانه‌ مادده‌ی بنچینه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنن و توانیویانه‌ پێداویستیی ناوخۆ به‌ زیاده‌وه‌ دابین بکەن، وه‌ك كارگه‌كانی چیمه‌نتۆ و ئاسن و شیش و پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ره‌ به‌ كاره‌ پیشەسازیی و بازرگانییەکانی بدات”.

.

دەربارەی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی وتی: “هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکی لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتیان و چەند ڕێکخراو و گروپێکەوە کراوە لە دڵسۆزی خۆیانەوەیە، بەڵام ئێمە وەکو حکومەتی هەرێم بایکۆتی کاڵای تورکی ناکەین و پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەردەوام دەبێت، چونکە ئەو هەڵمەتەی کراوە هەڵمەتێکی سەرتاسەری نییە”.

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: ئامادە نین بایکۆتی کاڵای تورکی بکەین

لە سەرەتای هێرشەکانی تورکیاوە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە کەمپینی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی ڕاگەیەنراوە بە شێوەیەکی فراوان لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، چەندین جار داواشیان کردوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ تورکیادا هەڵبسپێرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل