fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى کارەبا “چارەسەرکردنى” کێشەى کەمبوونەوەى کارەباى ڕاگەیاند

17:18 سێ شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

.

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان، “چارەسەرکردنى” کێشەى کەمبوونەوەى کارەباى نیشتیمانى ڕاگەیاند.

.

ئەمرۆ سێشەممە 22ى تشرینى یەکەمى 2019 وەزارەتى کارەبا لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “ئەمڕۆ دۆخی كارەبای هەرێم ئاسایی بووەوە، دواى ئەوەى لەماوەی 12 رۆژدا كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ئەو پرۆسە چاكسازییەیان جێبەجێ كرد كە پێش هاتنی وەرزی زستان پێویست بوو، لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی بدەن و بەهۆیەوە كارەبای نیشتمانی كەمیكردبوو”.

.
وەزارەتى کارەبا جەختیکردووەتەوە “هەر ئەمڕۆ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دەستیان بە زیادكردنەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا كردەوە دوای ئەوەی هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكان ئاسایبوونەوە “.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل